"تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی قەزای کۆیە دەستگیرکرا"

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی قەزای کۆیەیەی ڕاگەیاند. 
 
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گەڕەکی زانست لە قەزای کۆیە، بە هۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاوڵاتی (ص، ع، أ) لە ڕووداوێکی تەقەکردندا گیانی لەدەستدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکرد و لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ڕووداوەکە بە ناوی (م، ج ،ع) تەمەن ٢٢ ساڵ دەستگیرکرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە  و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.



PM:01:54:10/11/2024