دانیشتنی دۆسیەی دادگاییکردنی نارین گۆران دواخرا

دانیشتنی دۆسییەی کوشتنی نارین گۆرانی تەمەن هەشت ساڵان بۆ ڕۆژی ٢٦ی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دواخرا. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی باکوری کوردستان، دانیشتنی یەکەمی دۆسیەی دادگایکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی نارین گوران کە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو بەڕێوەچوو کە تیایدا تۆمەتباران و شایەتحاڵان وتەیان لێوەرگیرا. 

لە دانیشتنەکەدا درەنگانی شەوی رابردوو دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ دوابخات.

هەر لە دانیشتنەکەدا دادگا بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری دۆسیەکە کە بریتین لە (دایک، مام، برای نارین و دراوسێیەکیان). 

نارین گۆران کچێکی کوردی دانیشتوی شاری ئامەدی باکوری کوردستان بوو، مانگی ئابی ئەمساڵ پاش گەڕانەوەی لە کۆرسی قورئان خوێندن بێسەروشوێن ببوو، لە رۆژی ٨ی هەمان مانگ لە گوندی تاشڤانتەپە، تەرمەکەی لە توورەگەیەکدا دۆزرایەوە. 



PM:02:49:10/11/2024