لە شنگال ئۆتۆمبێلێک بۆردومانکرا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە ڕێگەی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانەوە ئۆتۆمبێلێك له‌ لۆفەکانی چیای شنگال كرایە ئامانج و به‌ته‌واوی سوتا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی دووەم فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی دەوڵەتی توركیا ئۆتۆمبێلێكی له‌ لۆفەکانی چیای شنگال بۆرومانکرد. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی بۆردومانەکەی تورکیا تۆتۆمبێلەکە کە له‌ جۆری ساڵۆن (قه‌مه‌ره‌) بووە به‌ ته‌واوی سوتاوە و دوو سەرنیشینی ناو ئۆتۆمبێلکەش بە تەواوی سوتاون و گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تائێستا ناسنامەکانیان ئاشکرانەکراوە و بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیان تەرمی ئەو دوو کەسە نەناسراونەتەوە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی بێرکیات لە سنوری ناحیەی چەمانکێ سەر بە قەزای ئامێدی کردە ئامانج. 



PM:04:52:10/11/2024