ئەفسەرێکی بە پلەی رائید لە پاسپۆرتی سلێمانی کۆتایی بە ژیانی هێنا

ئەمڕۆ دوو شەممە ١١ی تشرینی دووەم ئەفسەرێکی فەرمانگەی پاسپۆرت بە پلەی رائید لە بیانی فەرمانگەکەدا خۆی کووشت. 

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ئەو رائیدە کە ناوی هاوژین عەبدوڵایە تەمەنی ٤١ ساڵە و لە رێگای دەمانچەوە لە گەراجێکی بیناکەدا فیشەکێکی ناوە بە سەری خۆیەوەو کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

ئەفسەرەکە ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو خاوەنی کوڕ و کچێکە.

تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکە نەزانراوەو هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە.




PM:01:02:11/11/2024