ژنە بەندکراوێکی سیاسی کورد و ئەندامی کەژار (کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) وەریشە مورادی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراوە، سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، وەریشە مورادی بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئێستادا لە بەندیخانەی ئەوین لە تاران بەندکراوە، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێكخستنی چەكداری دژی ڕژێمی ئێران"، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
وەریشە مورادی بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، هەروەها ئەندامی کەژار (کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)ە، ماوەی نزیکەی ساڵێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەندیخانەی (ئێڤین) زیندانیکراوە.
هەروەها وەریشە مورادی دژی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر (پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی)، لە ڕۆژی ٤ی ئابی ئەمساڵدا بەشداری لە دانیشتنی دۆسیەکەی رەتکردەوە و بەوهۆیەوە بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەی دواخرا.