لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین کەسێک کوژرا و دوانی دیکەش بریندارن

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو خێزاندا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کەسێک کوژرا و دوانی دیکەش برینداربوون. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپه‌ڕین، دەربارەی ڕووداوەکە رایگه‌یاندووە" دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوداوێكی شه‌ڕكردن له‌ گوندی دووگمانی سەر بە ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕویداوه‌". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبووە کە خزمی یەکترن و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیكه‌ش برینداربوون.

لە ئێستادا هێزێكی ئه‌منی گه‌شتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوەکە و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ستیپێکردووە. 



PM:02:46:11/11/2024