سایتی فەرمی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" وردبینی لیستی مووچه له نێوان وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كێشه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دروستكردوه و نه‌توانراوه مووچه‌ی مانگی ١٠ ڕەوانەی هەرێم بکرێت".
وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە" ئه‌و لیسته‌ی له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ مووچه‌ی مانگی ١٠ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كراوه، له‌لایه‌ن ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عیراق و چاودێری دارایی عیراقه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه و به‌هۆی هه‌بوونی كێشه تێیدا گه‌ڕ‌ێنرایه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم".
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا دووباره وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستێكی نوێی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ناردوه‌ته‌وه و له ئێستاشدا چاودێری دارایی عیراق وردبینی بۆ ئه‌و لیسته نوێیه ده‌كات، ئه‌گه‌ر لیسته نوێیه‌كه‌ی مووچه كێشه‌ی تری نه‌بێت، دوای وردبینی وه‌زاره‌ت و چاودێری دارایی عیراق له‌لایه‌ن عیراقه‌وه مووچه‌ی مانگی ١٠ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، به‌هۆی بوونی كێشه له لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمدا تاوه‌كو ئێستا له وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه وردبینی له لیسته‌كه‌دا كۆتایی نه‌هاتووه و تا وردبینیش ته‌واو نه‌بێت هیچ بڕ‌ه پاره‌یه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم نانێردرێت.
تائێستا مووچه‌ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، به‌هۆی بوونی كێشه له لیستی مووچه‌خۆراندا حکومەتی فیدراڵ مووچه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه.