هەولێر.. ئەمساڵ زیاتر له‌ دوو هه‌زار ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تۆماركراوە

بەرگری شارستانی هەولێر رایدەگەیەنێت" لە ١٠ مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە دوو هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر روویانداوە". 

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، لە ماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا ٢ هەزار و ٥٧ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری هەولێر تۆمارکراون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەوە ٢٢ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٨٩ کەسی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا بەرگری شارستانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، ٨٤٢ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناو پوش و پەڵاش بووە، ٢٧٣ ئۆتۆمبێلێش سووتاون و ٢٤٦ حاڵەتی دیکەش سووتانی ماڵ و باڵەخانە بووە.



PM:05:32:11/11/2024