بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ژنێکی کورد لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی تەمەن (٤٠) ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراوە.
ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە" بکوژ دوای کوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە و بەوتەی خۆی هۆکاری ڕووداوەکە، بەهۆی ناکۆکی خێزانی هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە".
هەنگاو ئەوەشی خستەڕوو، کێشەی کۆمەڵایەتی دەستەواژەیەکی ناڕوونە کە لەلایەن میدیا جۆراوجۆرە حکومەتییەکانەوە بەمەبەستی شاردنەوەی هۆکاری ڕاستەقینەی کوژرانی ژنان لە ئێران بە کاردەهێنرێت.