مه‌ولود باوه موراد وه‌زیری هه‌رێم له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" ده‌بێت حكومه‌تی به‌غدا گوژمه‌یه‌ك پاره له‌به‌غداوه بنێرێت بۆ كوردستان وه‌ك پیشاندانی نیازپاكییه‌ك".( پێشتر چه‌ندین جار ئه‌م داوایه کراوه).
مه‌ولود باوه موراد که به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بوو رایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم، دانیشتنێكی باش بوو، له‌به‌شی یه‌كه‌مدا هه‌ریه‌ك له ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی راپۆرتی خۆیان خوێنده‌وه، دواتر پێكه‌وه یه‌ك راپۆرتیان هه‌بوو به‌هاوبه‌شی دایانه په‌رله‌مانتاران و دواتر هه‌ردووكیان قسه‌یان كرد.
باوه‌موراد وتیشی "نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و سیاسیه‌تی هه‌رێمی له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا روونكرده‌وه"، دواتر به‌هۆی ئیلتیزامێكی تایبه‌تییه‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێهێشتووه و چاوه‌ڕێده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو كۆبوونه‌وه‌كه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا.
مه‌ولود باوه موراد به‌په‌یامنێری رووداوی وت "هیچ مژده‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌باره‌ی مووچه و بودجه‌وه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا نییه و به‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك و دوو كۆبوونه‌وه‌ش ئه‌وه پێكنایه‌ت".
به‌وته‌ی مه‌ولود باوه‌موراد بۆ مانگی یه‌ك له‌ساڵی ئاینده، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت 17%ی به‌غدا دابینبكات وه‌ك داهاتی ساڵانه و پێویستمان به‌به‌غدا نامێنێت.