بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە، پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دەوام ڕادەگرن و مامەڵەی هاوڵاتیان ڕایی ناكەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تشرینی دووەم لە راگەیەندراوێکدا کە پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە هاتووە"ئاگاداری هاووڵاتیانی بەڕێزی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دەکەین، کە سبەی بەرواری ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دەوامی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕادەگرین مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی نەکەین و ماڵئاوایی کۆتایی لە ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیمان (رائد-هاوژین عەبدوڵا) دەکەین، کە ئەمڕۆ بە کارەساتێکی دڵتەزێن بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین".
راشیگەیاندووە،"بۆ بەرزڕاگرتنی خزمەتەکانی و دڵسۆزی و لێبوردەیی رائید هاوژین لە کارەکەی، سبەی ئەفسەران و کارمەندانمان بەشداری پرسەی کۆچکردوو دەکەین".
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تشرینی دووەم رائید هاوژین عەبدوڵا ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بە ڕووداوێکی دڵتەزین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.