وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی و ئەو دەسەڵاتەی هەیانە هەر خانەوادەیەک دوو خوێندكار یان زیاتری هەبێت لە خوێندنی ئێواران و پاڕالێل، بۆ هەریەکەیان بەرێژەی ٥٠% داشکان لە کرێی خوێندنەکەی دەکرێت.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌ڵێت: "ئه‌م داشكاندنه له بڕی پاره‌ی داواكراو له‌دوای داشكاندنی رێژه‌ی سه‌دا ٤٥ـی كرێی خوێندن ئه‌ژمار ده‌كرێت".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌و داشكاندنه سه‌رجه‌م قوتابیانی به‌رایی و خوێندنی باڵا له دبلۆم و به‌كالۆریۆس و دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكوومییه‌كان ده‌گرێته‌وه".
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه بڕیاره‌كه بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥جێبه‌جێ ده‌كرێت.