وەزارەتی پلاندانانی عێراق: سەرجەم کێشەکانی پرۆسەی سەرژمێری لە ناوچە دابڕێنراوەکان چارەسەرکراون

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بارەی ئەنجامدانی سەرژمێری لە ناوچە دابڕێنراوەکان دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت سەرجەم کێشەکانی ئەو ناوچانە چارەسەرکراون.

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی پلاندانانی عێراق بە ماڵپەڕی بەغداد لیەومی راگەیاند، لەسەر بنەمای بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرجەم کێشە و مەترسییەکان لەبارەی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان لە ناوچە دابڕێنراوەکان چارەسەر کراون.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندادانی عێراق رونیشیکردوە، لیژنەیەک لە پێکهاتەکانی عەرەب و کورد و تورکمان لەو ناوچانە پێکهێنراون بۆ ئەوەی پرۆسەی سەرژمێر دانیشتوان بەڕێوەبەرن لەو ناوچانەش کە هاوڵاتییانی کرستیانی تێدا نیشتەجێن ئەندامێکی کرستیانیش بۆ لیژنەکە دانراوە.




PM:10:08:11/11/2024