تورکیا هەوڵی گۆڕینی هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە هێزەکانی ڕۆژئاوا دەدات

تورکیا جارێکی دیکە هەوڵ دەدات ئەمریکا ناچار بکات پشتگیری خۆی لە هێزە کوردییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا - ڕۆژئاوا کەم بکاتەوە و  ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، بە ئەگەری هێرشێکی نوێی سەربازی بۆ سەر باکووری سوریا کردووە.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تشرینی دووەم لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی میللیەت ڕایگەیاند کە بەردەوام داوایان لە بەرپرسانی ئەمریکی کردووە واز لە هاوکاری لەگەڵ "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان" (مەبەستی هێزە کوردییەکانە) لە سوریا بهێنن.

فیدان ئەو هەروەها باسی لە زیادبوونی پەیوەندییەکان لە نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن لەم بارەیەوە کرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی تسرینی دووەم باسی لە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا کرد بە مەبەستی دروستکردنی "ناوچەی ئارامی نوێ" لە سەر سنوور. ئەو جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بەتەمایە پەیوەندی نێوان "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان" بە تەواوی ببڕێت.




PM:10:47:11/11/2024