عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه كه خانووه‌كه‌یان له گوندی گوڵه‌خانه راده‌ست ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودی برایه‌وه داگیركراوه و به ده‌قاق ده‌ستكراوه به رووخاندنی.
عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود له روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه " له مانگی ٣ی ٢٠٢٤ به‌هۆی پاوانخوازی و بیر و ڕای جیاواز له نێو ڕیزه‌كانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كێشه و گیر و گرفت سه‌ریهه‌ڵدا و حزب بووه به دووبه‌شه‌وه، دوای ئه‌وه محه‌مه‌دی حاجی محمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان هێزی نارده سه‌ر ماڵه‌كه‌م له گوندی گوڵه‌خانه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌و هێزه‌ی له چوارده‌وری ماڵه‌كه‌م جێگیر كرد".
عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: "ڕێكاری یاساییمان گرته‌به‌ر له دادگای هه‌ڵه‌بجه كه فه‌رمانی دادگا هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه به‌رانبه‌ریان و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوو".
له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان باسی له‌وه كردووه كه "دواتر لایه‌نی ئه‌منی خانوه‌كه‌یان ڕاده‌ستكردینه‌وه و له رێكه‌وتی ٢٠٢٤/٤/٤ ئێمه‌ش چه‌ند پاسه‌وانێكمان دانا، بۆ جاری دووه‌م له ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز هێزێكی زۆر كه نزیكی ٣٠٠ كه‌س بوون هه‌ڵیان كوتایه سه‌رماڵه‌كه‌م و دوای به‌كارهێنانی چه‌كی قورس كه‌سێك كوژرا و كوڕه‌كه‌م و چه‌ند پاسه‌وانێكم برینداربوون، به‌ڵام ئێمه ڕێكاری یاساییمان گرته‌به‌ر وه‌پاش چوار مانگ لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت پاسه‌وانه‌كانم بێ‌تاوان بوون".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له ڕێكه‌وتی ٢٠٢٤/١١/١٠ ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه ئاگاداریان كردینه‌وه كه كێشه نه‌ماوه و خانوه‌كه‌مان راده‌ست بكه‌نه‌وه، ئێمه ئاماده نه‌بووین بچینه نێو خانووه‌كه‌ی خۆمان بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌تاڵی بمێنێته‌وه تاوه‌كو كاتێكی گونجاو بۆ دووركه‌وتنه‌وه له كێشه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌و سه‌روبه‌نده‌دا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و هێزه‌كه‌ی جارێكی تر خانوه‌كه‌میان داگیر كرده‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٢٠٢٤/١١/١١ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵداكردم كه به ئامێری روخاندنی خانوو (ده‌قاق) ده‌ستیان كردووه به ڕوخاندنی خانوه‌كه‌م".
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك بۆی نیه به‌بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی دادگا ته‌جاوز بكاته سه‌ر موڵك و ماڵی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك، ئێمه بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و پێشمه‌رگه‌كان خۆمان به دوور گرت و به‌جێمان هێشت بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار".
عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: "هیچ به‌هانه‌یه‌ك نه‌بوو تا پاساو بهێنێته‌وه بۆئه‌و كاره قێزه‌ونه كه له مێژووی حوكمڕانی كوردی و عورفی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نه‌بووه" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كاره‌كه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودی برای.
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م جۆره كارانه ته‌نها له‌م كه‌سانه ده‌وه‌شێته‌وه كه داماڵراون له هه‌موو به‌هایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی و ئێمه‌ش پشوو درێژین و به‌م جۆره كاره له‌رزۆكانه تێك ناچین و ڕه‌وتی كار و خه‌باتمان به‌رده‌وامه وه‌ك چیاكانی كوردستان به‌هێزین، دواجار سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئێمه‌یه".
عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود داواش له دۆست و لایه‌نگران و كادر و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستانی-عێراق ده‌كات "دان به خۆتاندا بگرن، دام و ده‌زگاكانی (دادوه‌ری) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خه‌ینه به‌ر به‌رپرسیارێتییه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و جۆره تاوانانه".