لە سنوری قەزای ڕانیە نەوتى سپى دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتى قەزاى ڕانیە ڕایدەگەیەنێت" رۆژى پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە لە سنوورەکەیان نەوتى سپى دابەشدەکرێت". 

قایمقامیەتى قەزاى ڕانیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە نەوتیان وەرنەگرتووە، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی بە موختاری گەرەکەکەیانەوە بکەن و بەرمیلەکانیان لە شوێنێکی دیاریکراو کۆبکەنەوە بۆ ئەوەى نەوتیان پێبدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی قایمقامیەتی قەزاکە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، نەوت بۆ سنووری قەزای رانیە دێت و ئەو هاوڵاتیانەی بەهەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە نەوت وەربگرن، نەوتیان پێدەدرێت.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گەڕەکەکانی ناو قەزای چەمچەماڵ نەوتی سپی هاوڵاتییان دابەشبکرێت کە بڕی نەوتەکە ٢٠٠ لیترە و بە ١٠٤ هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت.



AM:08:12:12/11/2024