لە حەسەکە سێ شەڕڤان گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێک لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سێ شەڕڤان گیانیان لەدەستدا. 
 
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ماوەی کاری بەردەوامی هێزەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاککردنەوەی گوندەکانی دەوروبەری حەسەکە و بە تایبەتی ناوچەی هۆل و کەمپەکەی لە شانە تیرۆرستییەکان و ئەوانەی بە تۆمەتی یارمەتیدانی تیرۆرستان و هاوکاریکردنیان داواکراون، شەوی ڕابردوو لە رێگەی بۆمبێکی چێندراوەوە کە پێدەچێت لە دوورەوە تەقێنرابێتەوە، تەقینەوەیەک لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەر بە خانەی بریندارانی جەنگ لە جۆری هۆندای لە گەڕەکی ساڵحییە لە نزیک فەرمانگەی ئاوی شاری حەسەکە ئەنجامدرا". 
 
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئاشایشی خۆسەر، لە ئەنجامی تەقینەوەکە سێ ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە. 



AM:09:22:12/11/2024