ئێران؛ سزادراوێک کە دەستدرێژی سێکسی کردە سەر ٢٠٠ ژن لە سێدارەدرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ سزادراوێک کە دەستدرێژی سێکسی کردە سەر ٢٠٠ ژن، لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارەدرا. 

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە" دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لە سێدارەدانی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند کە پێشتر دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ٢٠٠ ژن یان هەراسانی کردوون بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە". 

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سزادراوەکە ناوی (محەممەد عەلی سەلامات)ە و بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەمەدان سزای لە سێدارەدانەکەی جێبەجێکراوە، پاش ئەوەی سەلمێنراوە کە تاوانی دەستدرێژی سێکسی ئەنجامداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سزادراوەکە پێشتر زیاتر لە ٢٠٠ ژن و کچی لە هەمەدان هەراسان کردووە، له‌ ساڵانی ڕابردووشدا به‌ بیانووی هاوسه‌رگیری و هاوڕێیه‌تی ژنان و کچانی فریوداوە. 



PM:01:15:12/11/2024