"دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٠ زیاتر دوا دەكەوێت"

وەزارەتی دارایی فیدراڵی لیستی مووچەی گەڕاند‌وتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و هۆكارەكەی بوونی گرفتە لە ژمارەی مووچەخۆران و زانیارییەكانیاندا و بەوەش دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٠ زیاتر دوادەكەوێت.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "بغداد الیوم"ی  "وەزارەتی دارایی فیدراڵی، لیستی مووچەی گەڕاندۆتەوە بۆ هەرێم بەهۆی بوونی گرفت‌ لە ژمارەی فەرمانبەران و داتا و زانیارییە تایبەتەكانیاندا”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕەكەی وتووە، "ئەو گرفتانە هۆكاری دواكەوتنی ناردنی پارەی مووچەن له ‌لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەو پێیەی بڕیاربوو ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق یەكەم گوژمەی پارەی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە بڕی ٥٤٠ ملیار دینار بنێرێت”.

ڕۆژی ٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی لە لایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستانەوە، ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كردووە.




PM:03:51:12/11/2024