ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی تشرینی دوووەمی ٢٠٢٤ سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێك دەگاتە هەرێمی كوردستان و سەرەتاش دەچێتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی پارتی کۆدەبێتەوە و دواتر دێتە سلێمانی و تاوتوێی دۆسیەی نەوت و بابەتی مووچە و چەند پرسێکی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ محمد شیاع سودانی سەردانی هەرێم بکات و کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەل مەسرور بارزانی و بەرپرسانی دیکەی پارتی ئەنجام بدات.
لە کۆبوونەوەکەشدا پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و سەرژمێری و بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان تاوتوێ دەکرێن و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبن.
هەروەها محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای سەردانەکەی بۆ هەولێر، بڕیارە لە پارێزگای سلێمانیش لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبێتەوە.