كه‌سوكاری ئەو ئەفسەرەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی كۆتایی به ژیانی خۆیهێنا، رایده‌گه‌یه‌نن" هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەس و لایەنێک نەبووە".
خانەوادەی رائید هاوژین عەبدوڵا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانکردەوە" پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی خزمان و دۆستان و هاوڕێیان و سەرجەم کەسایەتی و ئەو لایەنانە دەکەین کە هەر لە سەرەتای کۆچی ناوەختەی جوانەمەرگ رائید (هاوژین عەبدوڵا)ەوە بەشداربوون لەگەڵمان لە ڕێوڕەسمی بەخاکساردن و بەشداریکردن لە پرسەکەیدا، جوانە مەرگ هیچ کێشەیەکی لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێک نەبووە".
دەشڵێن" خەمباری تەواوی هاوڵاتییان و چین و توێژەکان بۆ ئەم کۆستە گەورەیە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ناوبراو لە ماوەی خزمەتیدا وەکو ئەفسەرێکی نەبەرد و لەو بەرپرسیارێتییە گەورانەی پێیدراوە و هەمیشە بێ جیاوازی لە خزمەتی تەواوی هاوڵاتییاندا بووە و هەموو کارەکانی لە خزمەتی چاکەی گشتیدا بووە".
ڕۆژی ١١ی ئه‌م مانگه، رائید هاوژین عەبدوڵا ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی له‌ناو گەراجێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی به چه‌كی جۆری دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ڕائید هاوژین تەمەنی ٤١ ساڵە و ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی کوڕ و کچێکە.