ماوەی چەند مانگێکە وەک سەردەمی شەڕی ناوخۆی ساڵی نەوەدەکان یەکێتی و پارتی لە بازگەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی پارە لەو بار هەڵگرە سووتەمنیانە دەسێنرێت کە لە نێوان هەردوو پارێزگادا بار دەگوازنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ئەو پارە وەرگرتنانە کە بڕەکەی دەگاتە ٦٠٠ دۆلار بۆ هەر بارێک لە هیچ دامەزراوەیەکی وەزارەتی دارایی و دەزگاکانی تری حکومەتی هەرێم تۆمار ناکرێت و هیچ وەسڵ و نوسراوێکی فەرمی بە شۆفێرەکە نادرێت و، بەپێی زانیارییەکانی " سپی " دەمودەست دەچێتە خەزێنەکانی حزبەوە.
وردەکاری ئەو " سەرانە " سەندنانە، هەرچ بارهەڵگرێکی سووتەمەنی کە لە هەولێرەوە دەردەچێت و دەگاتە بازگەکانی یەکێتی بڕی ٦٠٠ دۆلاری لێوەردەگیرێت، بە پێچەوانەشەوە کە سلێمانییەوە بەرێ دەکرێت بۆ هەلێر لە بازگەکانی پارتی بڕی ٣٠٠ دۆلاری لێوەردەگیرێت.
تا ئێستا حکومەتی هەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دارایی و سامانە سروشتییەکان و ئەمنییەکان کڕن لەم " سەرانە " سەندنە.