دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، رایگەیاند " ٣٢ هەزارو ٩٠٠ کۆچبەر لە فەرەنساوە گەیشتوونەتە بەریتانیا، هەروەها لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٧٠ کۆچبەر لەو رێگایە گیانیان لەدەستداوە".
لە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانیدا دەزگای لوتکە ژمارەی ئەو کۆچەبەرانە ئاشکرا دەکات کە لەمساڵدا لە فەرەنساوە لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیا پەڕیوەنەتەوە کە ٣٢ هەزار و ٩٠٠ کۆچبەربووە".
لە وردەکاری راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەمەوە تا ئێستا ٣ هەزار و، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵیسدا، زیاتر لە ٥ هەزار و ٤٠٠ کۆچبەر روویان لە بەریتانیا کردووە.
"لەو ٧٠ حاڵەتی گیان لە دەستدانە لەمساڵدا لە نۆکەندی ئینگلیز ٤٩ کەسیان خنکاون، ژمارەکەی تریشیان تا ئێستا بێسەروشوێنن".( راگەیاندنەکە وا دەڵێت).
لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ٢٩ هەزار و ٤٣٧ کۆچبەر بە بەلەمی بچووک لە کەناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە.
لە ساڵی ٢٠٢٢ دا کۆی گشتی ئەو پەنابەرانەی لە نۆکەندی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا، ٤٥ هەزار و ٧٥٥ کۆچبەر بوون.