شاناز ئیبراهیم وتی" ئەرکی هەموومانە داکۆکی لە سروشت و دار ودرخت و بەردی سلێمانی بکەین و تێکدانی ئەزمەڕ و گوێژە تاوانە".
ئەمڕۆ چوارشەممە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە بۆنەی یادی دامەزراندنی ٢٤٠ ساڵەی شاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە تێکدانی سروشت و ژینگەی سلێمانی قسەی کرد و رایگەیاند" گوێژە و ئەزمەڕ و پیرەمەگرون، ئەو شوێنە موقەدەسانەن کە لە مێشکی هەمووماندایە و تێکدانیان تاوانە.
شاناز ئیبراهیم وتیشی" گوناحمان دەگات کە سروشتی ئەمشارە تێکدەدەن، کێشە نییە بینایان دەوێ بفەرموون لە شوێنی خۆیان دروستی بکەن ".
جەختی لەوشکردەوە کە ئەرکی هەموولایەکە داکۆکی لە مافی خۆمان و درختێک و بەرد و چیایەک و گەڕەکەکان و ئەو بینایانەی شاری سلێمنای بکەین کە بە بەرچاومانەوە دەرووخێندرێت و ئەوە بە یەکەوە دەبێ ئەنجامی بدەین و نەهێڵێن سلێمانی جوانییەکی بەرەوخراپتر بروا.