لاهور شێخ جەنگی ئامادە نەبوو لەگەڵ سودانی کۆبێتەوە

لاهور شێخ جەنگی ئامادە نەبوو لەگەڵ سودانی کۆبێتەوە و سەبارەت بە هۆکارەکەی لە راگەیەنراوێکدا وتی"  بە هۆی هەندێک هەڵوێستی پێشووتری سەرۆک وەزیرانەوە بە داوای لێبوردنەوە، ئەو دیدارەی ڕەد کردۆتەوە".

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەسەرەتا سەردانی هەولێری کرد و دواتر سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسان کۆبووەوە، بەڵام لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل ئامادە نەبوو لەگەڵ سودانی کۆبێتەوە و سەبارەت بە هۆکارەکەی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە"  بە هۆی هەندێک هەڵوێستی پێشووتری سەرۆک وەزیرانەوە بە داوای لێبوردنەوە، ئەو دیدارەی ڕەد کردۆتەوە".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" لە میانی سەردانی محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، لە لایەن نوسینگەی بەڕێزیانەوە پەیوەندی کراوە بە نوسینگەکەمانەوە و، داوا کراوە وەک هەموو لایەنەکانی دیکە دیدارێک لە نێوان سەرۆک وەزیران و لاهور شیخ جەنگی ساز بکرێت، بەڵام بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بە هۆی هەندێک هەڵوێستی پێشووتری سەرۆک وەزیرانەوە بە داوای لێبوردنەوە، ئەو دیدارەی ڕەد کردۆتەوە".

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی لاهور شێخ جەنگی لە کاتێکدا لە راگەیەنراوەکەی ئاماژە بۆ هەڵوێستی پێشووتری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکردووە کە چی بووەتە مایەی نیگەرانی سەرۆکی بەرەی گەل.






PM:11:22:13/11/2024