نەرمین مەعروف: لە ئاییندەیەكی نزیكدا بەغداد مووچەی مانگی ١٠ دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە کە لە ئاییندەیەكی نزیكدا بەغداد مووچەی مانگی ١٠  دەنێرێت و لە هەوڵدان كە مووچەی مانگەكانی ١١ و ١٢ خەرجبكرێت.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند" بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق پێویستە بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و چاوەڕواندەكرێت لە ئاییندەیەكی نزیكدا مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی" لە هەوڵەكانمان بەردەوامدەبین كە مووچەی مانگەكانی ١١ و ١٢ خەرجبكرێت".

لای خۆشییەوە ئەمشەو وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەری زۆرە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ١٠ بنێردرێت.




AM:12:08:14/11/2024