٤٠٠ ملیار دینار بۆ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران خه‌رجكرا

لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بڕی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ شایسته‌ی دارایی گه‌نمی جوتیارانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجكرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی بازرگانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌" ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر خه‌ركردنی بڕی ٤٠٠ ملیار دینار". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە پارێزگای نەینەوا، کەرکوک، دهۆك، سلێمانی، و هەولێر تەرخاندەکرێت. 



PM:01:33:14/11/2024