ئافره‌تێکی ئیسرائیلی په‌یوه‌ندی ده‌کات به‌ شه‌ڕڤانانه‌وه‌

‌وێنه‌ی یه‌کێک له‌شه‌رڤانه‌کانی یه‌په‌ژه‌- ئه‌رشیف
ئافره‌تێکی ئیسرائیلی 31 ساڵ که‌ چه‌ندین ساڵ له‌ ناو سووپای ئیسرائیلدا کاری کردووه‌، په‌یوه‌ندی ده‌کات به‌ شه‌رڤانانی یه‌په‌ژه‌وه‌ له‌ رۆژئاوای کوردستان.

ئاژانسی رۆیته‌ر له‌زاری رادیوۆی ئیسرائیله‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ کۆن له‌ که‌نه‌دا بووه‌و دواتر چۆته ‌ئیسرائیل و له‌وێ له‌ ریزی سووپادا بووه‌.

ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌رادیۆی ئیسرائیل ووتووه‌ که‌ ده‌یه‌وێت به‌و ئه‌زموون پسپۆره‌یه‌ هه‌یه‌تی خزمه‌تی شه‌رڤانان بکات دژی چه‌کدارانی داعش.
ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ رادیۆکه‌ی راگه‌یاندووه‌ که‌ کورده‌ جه‌نگاوه‌ره‌کان ئازاو میهره‌بانن و وه‌ک ئێمه‌ زۆر ژیانیان خۆش ده‌وێت. 




AM:08:59:11/11/2014