ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی تشرینی دووەم لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکرایەوە کە گردی مامە یارە دەکرێت بە پڕۆژەی نیشتەجێبوون و بازرگانی، (سپی) زانیاری نوێ لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی) کە لە بەیانی ئەمڕۆوە بەدواچوونی کردووە، ئەمڕۆ هەندێ میدیا بڵاویانکردەوە کە گردی مامە یارەی شاری سلێمانی دەکرێت بە پڕۆژەی نیشتەجێبوون و بازرگانی، بەڵام سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستی و ئەو زەویانەی گردی مامە یارە ناکرێن بە پرۆژەی نیشتەجێبوون و بازرگانی، هەروەک شوێنێکی مێژوویی و ڕۆشنبیری و نەتەوەیی دەمێنێتەوە.
بڕیارە پاش کەمێکی دیکە دەزگا پەیوەندیدارەکان لەسەر ئەو بابەتە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەنەوە و پشتڕاستی ئەم زانیارییانەی ماڵپەڕی (سپی) دەکەنەوە.