دەروازەی سێمێلکا لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان دادەخرێت

بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەروازەی سێمێلکا لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دادەخرێت. 

وەهبی مستەفا بەڕێوەبەری دەروازەی سێمێلکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەهۆی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان و عیراق، هاتۆوچۆ لە دەروازەی سێمێلکا لە نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان رادەگیرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە هەردوو رۆژی ٢٠ و ٢١ ئەم مانگە جێبەجێدەکرێت و هاتۆوچۆ لەو دەروازەیە ڕادەگیرێت. 

وەهبی مستەفا ڕاشیگەیاند" هاتۆچۆ بۆ نەخۆشیش قەدەغە دەکرێت، هەربۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لەو دوو رۆژەدا سەردانی دەروازەکە نەکەن". 

بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە سەرژمێری گشتی دانیشتواان لە هەرێمی کوردستان و عیراق ئەنجام بدرێت. 



PM:05:21:14/11/2024