ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەربارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای بەستۆرە بۆ بەحرکە ڕوویداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی لاندگرۆزەر و تیۆتا کامیری دروستبووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی تیۆتا کامیرییەکە بوون کە یەکێکیان دانیشتووی قەزای پیرمام بووە.