بە بۆنەی سەرژمێری گشتی بۆ ماوەی هەفتەیەک لە ناوچەکانی مادەی ١٤٠ پشووی فەرمی دەبێت

 بەبۆنەی سەر ژمێری گشتیی دانیشتوانەوە لە رۆژی ١٥بۆ ٢٢ی ئەم مانگە پشووی فەرمی دەبێت لەناوچەکانی ماددەی ١٤٠ ( ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان).

پێشتریش حکومەت بە فەرمی ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگەی لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە کردبووە پشووی فەرمی هاوکات لەو دوو ڕۆژەدا لە سەرانسەری عێراق بە مەبەستی دروست بەڕێوەچوونی سەرژمێری قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت.

بریارە لە ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی تشرینی دووەم  سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە ئەنجامبدرێت.




PM:07:07:14/11/2024