حکومەت ڕێنماییەکانی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ڕۆژانی سەرژمێری ڕاگەیاند

حکومتی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی تشرینی دووەم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێنماییەکانی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ رۆژانی سەرژمێری ڕاگەیاند، بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە قەدەغەی هاتوچۆ لە  کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات و ت کاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٢ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.

دەقی راگەیەنراوەکە

بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان ئاڤاهییا بە سەرکەوتوویی و ئاسانکاری لە جوڵە و هاتوچۆی بژمێر و تیمەکانی مەیدانی کە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێری ڕاسپێردراون، هەروەها لایەنە یارمەتیدەرەکانی دەزگا ئەمنییەکان لە ماوەی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە (٢٠ و ٢١)ی تشرینی دووەم  ئەم ڕێنماییانەمان دەرکرد:

١- سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە نیوەشەوی (١٩-٢٠)ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر (١٢:٠٠)ی شەو دەست پێدەکات و تاکوو کاتژمێر (١٢:٠٠)ی شەوی (٢٢/٢١)ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

٢- جوڵەی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل لە کاتی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ سنووردار دەکرێت (لە نێوان پارێزگاکان، قەزاکان و ناحیەکان و لە نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود لە نێوان ناحیە و قەزا و بە پێچەوانەوە)، جگە لە حاڵەتە مرۆیی و زۆر پێویستەکان و بارودۆخی سروشتی و ئەمنی.

٣- لایەنە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئامار لە پارێزگاکان و ئیدارەکان سەرجەم (بژمێرەکان، بەڕێوەبەری گەڕەك/گوند و یاریدەدەرەکانیان، سەرپەرشتیاران و چاودێران) بە فەرمی ڕێگەیان پێدەدەرێت، هەروەها ڕێگە بە فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانان دەدرێت بۆ جوڵە و هاتوچۆکردن بۆ مەبەستی کاری سەرژمێری. بە هەمان شێوە، ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندکاران کە لایەنە فەرمییەکان ڕێگەیان پێ داوە و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و هەڵگری باجی ناساندنن لە دوو ڕۆژی قەدەغەی هاتوچۆدا ڕێگەپێدراون.

٤- هەموو ئەو کەسانەی کە ئەركیان پێ سپێردراوە و لە ئێشگگریدان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن، وەك کارمەندانی تەندروستی و پزیشکی و خزمەتگوزاری کە لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکانن و بە پێی مۆڵەتی فەرمیی فەرمانگەکە و پێش ڕێکەوتی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ بەرژەوەندیی گشتی داوای کار و ئامادەبوونیان لێکراوە.

٥- هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی، دەوریەی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و خزمەتگوزارییەکان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن.

٦- قەدەغەی هاتوچۆ باڵیۆزخانەکان، نێردە دیبلۆماسییەکان، دەزگا نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناگرێتەوە.




PM:09:51:14/11/2024