یەكەم قۆناغی سەرژمێری گشتی دانیشتوان سبەینێ دەستپێدەكات

سبەینێ یەكەم قۆناغی پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێم و عیراق دەست پێدەكات و تیمەكان سەردانی ماڵی هاووڵاتیان دەكەن بۆ زانینی ژمارەی تەواوی ئەندامانی خێزانەكان.

بەپێی ئەو پلانەی بۆ سەرژمێری گشتی داڕێژراوە، بڕیارە سبەینێ هەینی تیمەكانی سەرژمێری گشتی سەردانی ماڵان بكەن و تا ١٩ـی مانگ وەك قۆناغی یەكەمی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عیراق و هەرێم بەردەوام بێت.

لەم قۆناغەدا تیمەكانی سەرژمێری سەردانی ماڵەكان دەكەن و ژمارەی ئەندامانی خێزانەكان تۆمار دەكەن.

لە ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگه سەرژمێری گشتی لە عیراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت و ئەوە‌ قۆناغی دووەمی پرۆسەكەیە و كۆتایی سەرژمێری دێت.
 




PM:10:39:14/11/2024