دادگای فیدڕاڵی عێراق هەفتەی داهاتو چوار دانیشتن ئەنجامدەدات و دانیەکیان پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
بە پێی خشتەی کۆبونەوەکانی دادگای فیدراڵی عێراق، هەفتەی داهاتو چوار دانیشتن ئەنجامدەدات و یەکەم دۆسیە کە تاوتوێ دەکات داوایەکە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە لەسەر سەرۆکی پەرلەمان تۆمار کراوە و تێدا تانەی داوە لە چەند بڕگەیەک لە یاسای چاودێری ئەتۆم و پاشماوە کیمیاییەکان.
هەر لە هەفتەی داهاتودا، دادگا تاوتوێ دۆسیەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات کە لەسەر سەرۆکی پەرلەمان تۆمار کراوە و تانەدراوە لە یاسای بەرنگاری تیرۆر لە هەرێم.
دادگای فیدڕاڵی دو دانیشتنی دیکە ئەنجامدەدات تێدا تاوتوێ دو دۆسیە دەکرێت کە لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمار کراوە، تانەدراوە لە چەند ماددەیەکی یاسایی.