رۆژهەلاتی کوردستان.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆ چوار کەس گیانیان لەدەستدا

روداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی سنە - کامیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان، حەوت قوربانی لێکەوتەوە، پزیشکی دادی ئێرانیش ئاشکرای دەکات تەنها لە ماوەی چوار مانگی رابردو زیاتر لە شەش هەزار کەس بە هۆی ڕوادوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان  لە ڕوداوێکی هاتوچۆ لە نیوان دو ئۆتۆمبێلی تایبەت لەسەر رێگەی نێوان سنە-کامیارانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربون.

عیسا گەوهەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنە لەبارەی هۆکاری روداوەکەوە، ڕایگەیاند" لادان بۆ سایدی بەرامبەر و تیژڕۆیی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان، هۆکاری سەرەکیی روداوەکە بوە.

 بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی دادی ئێران تەنها لە ماوەی چوار مانگی ڕابردو شەش هەزار و ٢٦٢ کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە روداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و ١٢٧ هەزار و ٣٥٠ کەسیش بریندار بون.




PM:12:07:15/11/2024