فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت" پشووی رۆژانی ١٥ تا ٢٣ی ئه‌م مانگه ته‌نها ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكارانه ده‌گرێته‌وه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستورن".
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، ئەمڕۆ هەینی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبوك) بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندووه" پشووی فەرمی بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری، لە ڕۆژانی ١٥ی ئەم مانگە تاکو ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، تەنیا بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و سەربازی و هێزی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابییان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکانه کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ی دەستوورن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پشووە جگە لە ڕۆژانی ٢٠-٢١ی ئەم مانگە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ی دەستوور نین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو حکومەتی هەرێم بەبۆنەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانەوە لە رۆژی ١٥ بۆ ٢٢ی ئەم مانگەی وەک پشووی فەرمی ڕاگەیاند لە ناوچەکانی ماددەی ١٤٠. (ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان).