ئهمڕۆ ههینی تهرمی پزیشکێكی سڕکردن لەنێو ژوورەکەی خۆیدا لە نەخۆشخانەیهكی شارى هەولێر دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ تەرمی پزیشکێکی سڕکردن بە ناوی (ف، م، ف)ی تەمەن ٣٠ ساڵان لە نێو ژوورەکەیدا لە نەخۆشخانەیفریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە هەولێر بە مردووی دۆزرایەوە.
لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە و هێزەکانی پۆلیس چوونەتە نەخۆشخانە بۆ لێکۆڵینەوەكردن.
تا ئێستا هۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانی پزیشکەکە نەزانراوە و لایهنه فهرمییهكانیش هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە.
ئامۆزایەکی باوکی دکتۆر ئەندێشە، سەبارەت بە ڕووداوەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" پزیشکی داد پێی وتوون، کوڕەکەیان بە جەڵتە گیانی لەدەستداوە، بەڵام روونی نەکردەوە جەڵتەی دڵ یان مێشک".