وەزارەتی بەرگری عێراق خولی سه‌ربازی بۆ ده‌رچوانی زانكۆ دەکاتەوە و دەشڵێت" خولەکە گەنجانی هەرێمیش دەگرێتەوە".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێم، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق - كۆلێژی سه‌ربازی - زانكۆی به‌رگری نیشتیمانی هه‌ڵده‌ستن به كردنه‌وه‌ی خولی ١١٥ی كۆلیژی سه‌ربازی".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ر كه‌سێك كه ئاره‌زووی به‌شداریكردنی هه‌یه ده‌توانێت له رێگه‌ی لینكی فۆرمی تایبه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ داواكاری پێشكه‌ش بكات.
ئەوەشی خستەڕوو، له ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگەوە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو ٢١ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.