ورمێ.. بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بەندکراوێک لەسێدارەدرا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری سەڵماس کە پێشتر بە تۆمەتی "دەستدرێژی سێکسی" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو، لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ جێبەجێکرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئومێد شێخکانلوو میلان خەڵکی شاری سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ جێبەجێکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئومێد شێخکانلوو میلان سێ ساڵ پێش ئێستس بە تۆمەتی "دەستدرێژی سێکسی" دەستگیرکرا و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو.

تائێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە، لە میدیا حکومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەری بڵاونەکراوەتەوە.



PM:04:42:15/11/2024