ئەمڕۆ هەینی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بۆ جارێکی دیکە نرخى بهنزین به هەرسێ جۆرەکەیەوە له پارێزگای سلێمانی بهرزتربووەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ هەر لیترێک (٢٥) دینار بە هەرسێ جۆرەکەیەوە بەرزبووەتەوە.
له ئێستادا نرخی لیترێك بهنزینی جۆری نۆرماڵ بە ٩٥٠ دینارە و بهنزینی موحهسهن بە ١ هەزار و ١٥٠ دینار و بهنزینی سۆپهر ١ هەزار و ٣٠٠ دیناره.
تائێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی دەربارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین نەخراوەتەڕوو.
دوو مانگ پێش ئێستا سامانە سروشتییەکانی هەرێم چەند رێکارێکی گرتەبەر بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، بەڵام ئێستا رێکارەکان کاریگەرییان نەبووە و نرخەکەی زیاتر بەرزدەبێتەوە.