وەزیری بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" حکومەتی عێراق بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیارانی خەرج کردووە، لە کۆی ٢٨٦ ملیار دینار ١٥٨ ملیاری خەرجکردووە".
کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی هەرێم، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە" حکومەتی عێڕاق ١٥٨ ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی خەرجکردووە و بۆ ھەرێمی کوردستانی ناردووە بۆ ئەوەی دابەشیبکات".
کەمال موسلیم ئاماژەی بەوەشکردووە. لە کۆی ٢٨٦ ملیار دینار دوێنێ ١٥٨ملیار دیناریان ناردووە، ھەوڵدەدەن بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی ماوە ئەویش ڕەوانە بکرێت.
هەروەها داواش لە حکومەتی عێڕاق دەکات ئەو پارەیەی ماوە ئەویش خەرجبکرێت، چونکە دوای خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە ١٢٨ ملیار دیناری دیکە لای حکومەتی فیدراڵ دەمێنێت.