خوێندنی باڵا بڕیارێکی بەپەلەی بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەرکرد و دەڵێت" بگەڕێنەوە تا دوای سەرژمێری".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە ڕێگەپێدان بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
خوێندنی باڵا دەشڵێت، ئەو خوێندکارانە بۆ ماوەی دە رۆژ، لەڕێکەوتی ١٦ تاکو ٢٦ی تشرینی دووەم دەتوانن بگەڕێنەوە، و ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.
بڕیارە کۆتا قۆناغی ٢٠ و ٢١ی مانگ پرۆسەی سەرژمیری گشتی لە عێراق و هەرێم کۆتاییبێت و بۆ یەکەمجار لە عێراق سەرژمیرییەکی وا ورد بەڕێوە بچێت.