بە گوێرەی زانیارییەکان سبەینێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بریارە بێتە سلێمانی و بەشداری ئاهەنگی دەرچووانی کۆلیژی قەلاچوالان بکات.
رۆژی شەممە ١٦ی تشرینی دووەم، کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەران بەڕێوەدەبات.
بەپێی زانیارییەکان مەراسیمەکە کاتژمێر ١٠ی بەیانی و بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و کەسوکاری خوێندکاران بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش خراوەتە روو سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەئاهەنگەکەدا وتاری دەبێت و تیایدا وێڕای بەرزڕاگرتنی چالاکییەکانی کۆلیژی قەلاچوالان تیایدا تیشک بخاتە سەر کێشەکانی هەرێم و هەر لەوێدا داوا لەیەکێتی و پارتی بکات بۆ کۆبونەوەو قسەکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم.