لە دهۆک کەسێک بە چەقۆ کوژرا

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ماڵتا لە سەنتەری شاری دهۆک شەڕ لە نێوان دوو کەسدا ڕوویدا و کەسێک بە چەقۆ کوژرا

بەپێ زانیارییەکانی سپی ئەو دوو کەسە هاورێ و کورخالەتی یەکتربوون پێکەوە دانیشتبوون، سەرەتا دەمەقاڵە لە نێوانیاندا دروستبووە و دواتر شەڕ لە نێوانیان دروستبووە.

هەردوولا بە چەقۆ یەکتر بڕیندارکردوو یەکێکیان بەسەختی بڕینداربووە و لە شوێنی رووداوەکە گیانی لە دەستداوە و ئەویتر بەسوکی برینداربووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی ئەو کەسەی ژیانی لەدەستدا گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بوو.

هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی کوژراوەکە گواستراوەتەوە بۆ فەرمانگەی پزیشکی داد دهۆک.



AM:11:26:16/11/2024