قۆناغی دوەمی سەرژمێریی گشتیی دەستیپێکرد

قۆناغێکی دیکەی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان؛ دەستی پێکرد وتیمەكان سەردانی ماڵی هاوڵاتییان دەكەن و لە ڕێگەی ٥٠ پرسیارەوە زانیارییەکان تۆماردەکەن.


ئەمڕۆ قۆناغی دوەمی مەیدانی بۆ پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستی پێکرد، تیمەكانی سەرژمێریی سەردانی ماڵان دەكەن و لەڕێگەی ٥٠ پرسیارەوە زانیارییەکان لەبارەی ژمارەی ئەندامانی خێزان و چەند بابەتێکی دیکە تۆمار دەکەن.


ئەم قۆناغە تا ١٩ـی مانگ وەك قۆناغی دوەمی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی بەردەوامدەبێت، رۆژانی ٢٠ و ٢١ی مانگیش وەک قۆناغی سێیەم، تیمەکانی سەرژمێریی بۆ دڵنیاکردنەوەی زانیارییەکان دوبارە سەردانی ماڵان دەکەن و لە رێگەی ٧٥ پرسیارەوە سەرجەم زانیارییەکان تۆمار دەکەن.


هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمیش ڕایگەیاند: ئەوخوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵاتن لەئەمڕۆوە تا ١٠ ڕۆژی دیکە مۆڵەتیان هەیە بگەڕێنەوە و بەشداریی سەرژمێریی بکەن.


 




PM:12:21:16/11/2024