شەپۆلێکی باران و سەرما ڕوو لە هەرێم دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێسبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی باران و سەرما دەستپێدەکات". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشوهەوا، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سەرەتای ئەم هەفتەیە لە نێوان ١٨ بۆ ٢٠ی مانگ ئەگەری ھاتنی بارانێکی کەم و پچر پچر ھەیە زۆربەی شوێنەکان ناگرێتەوە و زیاتر کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە تایبەت سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگەوە نزمە پاڵەپەستۆیەکی جەمسەری باکور ناوچەکان دەگرێتەوە کە شەپۆلی سەرما و بەفر و بارانی مامناوەند و باشی لەگەڵ دەبێت.



PM:01:36:16/11/2024