پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە رووداوێكی سەختی هاتووچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا و چوار كەسی دیكەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە نێوان چوار ئۆتۆمبێلدا لە نزیک بازگەی (كەركوك – چیمەن) بۆ چەمچەماڵ روویدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و چوار كەسی دیكەش برینداربوون.
لە ئێستادا سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەرمەکانیش رەوانەی پزیشکی داد کراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردووش سێ ئەندامی یەك خێزان لەسەر شەقامی پشتێنەی سنووری پارێزگای كەركوك گیانیان لەدەستدا و دواتر ئۆتۆمبێلەكەیان گڕیگرت.