وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجكردنی پارەی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان.
د. توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند" دارایی هەرێم بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی دا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی ئەو پارەیە ٧ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینارە و بڕیارە ٥ ملیار دیناری بۆ دەرماڵەی خوێندکاران تەرخانبکرێت، بڕەکەی دیکەش بۆ چاکسازی لە زانکۆ و بەشە نێوخۆییەکان خەرجدەکرێت.
خوێندکارانی ناو شار مانگانە ٤٠ هەزار و دەرەوەی شاریش ٦٠ هەزار دینار وەک پاڵپشتی دارایی دەرماڵە پێدەدرێت.