ئەمڕۆ شەممە ١٦ی تشرینی دووەم دەستەی ئاماری حکومەتی هەرێم ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ بەڕێوەچوونی دروستی سەرژمێری دەرکرد.
دەقی ڕێنماییەکەی حکومەت:
سه‌رژمێریی گشتی له هه‌موو عێراق و له هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت بەپێی ئەو قۆناغانەی ماون:
1ـ پڕكردنه‌وه‌ی تۆماری خێزان: بژمێره‌كانی سه‌رژمێری، له ڕۆژانی 17 و 18 و 19، 2024/11 سه‌ردانی گشت شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له شار و له گوند، له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێم، و هه‌موو خێزانه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن و بۆ مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ خێزانه‌كان و بۆ بژمێره‌كانیش له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی سه‌رژمێری چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌ره‌تاییان لێ وه‌رده‌گیرێت، وه‌ك جۆری بینا، ژماره‌ی خیزانه‌كانی نێو بینا، ناوی سیانیی ئه‌ندامانی خێزان، ناوی دایك و باوكی ئه‌ندامانی خێزان، په‌یوه‌ندیی كه‌سه‌كان به سه‌رۆكی خێزان، ڕه‌گه‌ز، مێژووی له‌دایكبوونیان.
2ـ له 20 و 21 /2024/11 قه‌ده‌غه‌ی تەواوی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
پێویسته هه‌موو كه‌سێك له ماڵه‌وه بێت، بژمێره‌كانی سه‌رژمێری، سه‌ردانی هه‌موو بیناكان ده‌كه‌نه‌وه و دڵنیا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی هیچ خێزانێك له‌بیر نه‌كرابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای كاتژمێر 12ی شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22ی 2024/11، فۆرمی تۆماری خێزان داده‌خرێت و هیچ خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئەو کاتە.
3ـ له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌ندامانی خێزان (بۆ نموونه هه‌بوونی له‌دایكبوون یان مردن) تۆمار ده‌كرێن و ئه‌و خێزانانه‌ش كه پێشتر تۆمار نه‌كراون تۆمار ده‌كرێن و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
4ـ پێویسته له‌م ماوه‌یه‌دا (واته: 17 و 18 و 19 و 20 و21 ی مانگی 11) كارتی نیشتیمانیی ئه‌ندامانی خێزان (یان ناسنامەی باری کەسێتی و هاووڵاتینامە بۆ ئەوانەی کارتی نیشتیمانییان نییە) و كۆبۆنی خۆراكی خێزان به‌رده‌ست بێت، چونكه له‌كاتی سه‌ردانی بژمێر، بۆ تۆماری زانیارییه‌كان لێیان داوا ده‌كات.
هەر ئەندامێکی خێزان لە ماڵەوە نەبێ لەو ڕۆژانە بە شێویەکی کاتی بە هۆی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بەتایبەتی یان هەر هۆیەکی تر، پێویستە کارتی نیشتیمانی یان کۆپیەکەی ئەو کەسە هەبێ تاکوو بنوسرێ لەگەڵ خێزانەکەی.
5ـ دواقۆناغ له 2024/11/22 بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و دیسان سه‌ردانی خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه بۆ مه‌به‌ستی تۆماركردنی زانیارییه‌كانی پرسیارنامه‌ی سه‌رژمێری دوای سه‌ردانی گشت خێزانه‌كان، كاری مه‌یدانیی سه‌رژمێری كۆتایی پێ دێت.
6ـ زانیارییەکانی سەرژمێری نادرێ بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی و بە پێی یاسا ڕێگەپێنەدراوە. بۆیە، هاوکاریی هاووڵاتییان بۆ تیمەکانی سەرژمێری سوودی بۆ خۆیان دەبێ بە پلەی یەکەم، چونکە لە ئەنجامدا حکومەت دەتوانێ زیاتر خزمەت بگەینێ بە پشتبەستن بە داتای ورد.
7ـ سەبارەت بە سەرژمێری لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئاماژە بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتیی دیوان ژ 5988 لە 14/11/2024، نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 34160 لە 14/11/2024 و فەرمانی وەزاریی وەزارەتی پەروەردە ژمارە 364 لە 14/11/2024، هەمان ئەم ڕێنوێنییە جێبەجێ دەکرێ و هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە لەوێ سەرژمێری بکرێن.
دەستەی ئاماری هەرێم